تبلیغات
تبلیغات

ئه‌گه‌ر ناتوانی دۆست پێدا بکه‌ی دوژمنیش بۆ خۆت مه‌تراشه .‌

(یۆنانی)

 
باشترین زرنگی شاردنه‌وه‌ی زرنگیه .‌

(ئنگلیسی)


ئه‌و شته‌ی که‌ که‌سێک ده‌یزانێ ، هیچکه‌س پێی نازانێت ،

به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو که‌س پێیان زانی هه‌موو که‌سێ ده‌یزانێ.

(سوێدی)

 

 

ده‌سته‌یه‌ک مرۆچه‌ مارێکی گه‌وره‌ ده‌به‌زێنن .

(ژاپونی)

 
هاوسای تۆ مامۆسای تۆیه .‌

(ئاڵمانی)

 
که‌سێک که‌ له‌ خۆی دا ئاگری نیه‌ ،

ناتوانێ که‌سانی دیکه‌ش گه‌رم بکات .

(ئاڵمانی)

 
که‌سێک که‌ سه‌وڵ دان بزانێت،

له‌ گه‌میه‌ جێیه‌ک بۆ خۆی پێدا ده‌کات .

(سه‌وڵ : پاڕو ،گه‌میه‌ : که‌شتی)

(ئفریقی)

 
ئه‌گه‌ر پیری په‌ند بده‌

ئه‌گه‌ر لاوی گوێ له‌ په‌ند بده‌ .

(چینی)


له‌ هێواش چوون مه‌ترسه‌

له‌ وێستان بترسه‌ .

(چینی)

 
هه‌وت باریش که‌ که‌وتی بۆ هه‌شتوم بار هه‌سته‌وه‌ .

(ئیتالیایی)

 
بوت ساز هه‌رگیز نابێته‌ بوت په‌رست .

(بوت:خودای ده‌سکرد)

(چینی)
 

ئه‌گه‌ر شانس بمکا به‌ سه‌رۆک هۆز ،

له‌ کوێ مه‌علوومه‌ که‌ له‌ ناکا له‌ به‌ینم نه‌دا .

(مه‌راکشی)

 
ته‌مه‌نی شانس و ته‌مه‌نی کڵۆی به‌فری سه‌ری ئاگر یه‌کێکه‌ .

(سوێدی)

 
ئه‌و که‌سه‌ی که‌ شانس به‌ رێنمای خۆی بزانێ شێته‌ .

(ئیتالیایی)

 
ئه‌و که‌سه‌ی که‌ به‌ هیوای شانس زندووه‌ ،

ساڵانێکی زۆره‌ که‌ مردووه‌ .

(فه‌رانسه‌وی)

 
ئه‌گه‌ر گوڵێک سالم بێت ، به‌رهه‌مه‌که‌شی سالمه‌ .

(چینی)

 
ئه‌و که‌سه‌ی سه‌ری شووشه‌ییه‌ نه‌بایه‌د به‌رد بهاوێژێ .

(ئنگلیسی)

 
ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ده‌یه‌وێت دروێنه‌ بکات بایه‌د بچه‌مێت .

؟

 
داهاتوو هی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌زانێ چۆن چاوه‌ڕێی بێت .

(ڕووسی)

 
لافاو ده‌ڕوات به‌ڵام ئاسه‌واری باقیه‌ .

(ئفریقی)

 
شه‌و هه‌رچه‌ند تاریکیش بێت رۆژی له‌ پێشه‌ .

؟

 
ئه‌گه‌ر ویستت بڕۆی بۆ ڕستوران ، بزانه‌ باخه‌ڵت چ دێژێ نه‌ سکت .

؟

 
پاره‌ نۆکه‌ری پیاوی زانایه‌و خاوه‌ندی پیاوی نه‌زان .

(ئاڵمانی)

 
تاجر بوون ئاسانه ‌و تاجر مان سه‌خت .

(سوێدی)

 
به‌ڵگه‌ ده‌دڕێت به‌ڵام به‌ڵێن نه‌ .

(ئاڵمانی)

 
عه‌یبی که‌سانی دیکه‌ به‌ تبلی که‌سیف نیشان مه‌ده‌ .

(تبل : ئه‌نگوست ، قامک)

(ئیتالیایی)

 
مه‌حه‌کی زێڕ ئاگره ‌و مه‌حه‌کی ئینسان زێڕ .

(چینی)

 
من له‌وه‌ی که‌ له‌ زمانت دێته‌ ده‌ر له‌ باره‌ت داوه‌ری ده‌که‌م .

(چینی)

 
ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ئیمڕۆ خراپی دێژی

ڕه‌نگه‌ سۆزی پێویست بێت ته‌عریفی بکه‌ی .

(پورته‌غالی)


مانگا مومکینه‌ ڕه‌ش بێت به‌ڵام شیره‌که‌ی سپییه‌ .

(ڕووسی)

 
گاوه‌سنێ که‌ هه‌میشه‌ کار ده‌کات به‌ڕاقه‌ .

(یۆنانی)

 
ئه‌گه‌ر پێڵاوی گه‌وره‌ت به‌ پێ کرد ئاماده‌ی که‌وتن به‌ .

(چینی)

 
کار کردن باشه‌ به‌ڵام وچانت له‌ بیر نه‌چی .

(ئفریقی)

 
دوژمنێک که‌ گوته‌ی جوان له‌ سه‌ر زاری بێت‌ شمشیره‌که‌ی تیژتره‌ .

(ئاڵمانی)
 

هه‌ر پیاوی ده‌توانێ بێته‌ زاوا به‌ڵام هه‌ر پیاوی ناتوانێ پیاو بێت .

؟

 
ده‌م که‌ له‌ق بوو هه‌موو جێگای ئینسان ده‌له‌قێ .

(ئنگلیسی)

 
بۆ ئه‌وه‌ی که‌ گه‌وره‌ بی هه‌وه‌ل بچووک به‌ .

(هیندی)

 
که‌سێک که‌ ناتوانی خۆێ له‌ شێتی بدات ناتوانێت عاقڵ بێت .

(ئاڵمانی)

 
کارێ که‌ گورگ به‌ زۆر ده‌یکات ڕێوی به‌ فێڵ ده‌یکا .

(ئنگلیسی)

 
هه‌ر که‌س سواری پڵنگ بوو دژوار ده‌توانێ بێته‌ خوار .

(چینی)

 
 سه‌نگینترین ویشی ئه‌وه‌یه‌ که‌ زۆرتر سه‌ری له‌ خوار بێت .

(ئیرله‌ندی)

 
که‌سێ که‌ په‌ندی هه‌رزان گوێ نه‌دا ، زۆری لێ ناڕوا که‌ په‌شیمانی به‌ نرخێکی زۆر ده‌کڕێ .

(فه‌رانسه‌وی)

 
هیوا نیوه‌ی خۆشبه‌ختیه‌ .

(ترکی)

 
له‌ سه‌ر شانی لاو نابێت سه‌ری پیر دابنیت .

(ئفریقی)

 
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ زۆر عومر بکه‌ی له‌ لاوی پیر به‌ .

(ئسپانیایی)

 
ماڵت بۆ ترساندنی مشک ئاگر مه‌ده‌ .

(فه‌رانسه‌وی)

 
بۆ کوشتنی مێش شمشێرت پێویست نیه‌ .

(ئفریقی)

 
زۆر خواردن ده‌بێته‌ هۆی که‌م خواردن !

(ئسپانیایی)

 
که‌فتنه‌ ناو قوڕاو عه‌یب نیه‌ له‌وێ مان عه‌یبه‌ .

(ئاڵمانی)

 
مردووه‌کان چاوانی زندووه‌کان باز ده‌که‌ن .

(ئنگلیسی)

 
ئه‌وه‌ی وا له‌ هه‌ر جێگایه‌ک دۆستی هه‌یه‌ ، هه‌موو جێیه‌ک بۆی خۆشه‌ .

(چینی)

 
ئه‌مه‌ خۆشبه‌ختی ئێمه‌یه‌ که‌ هیچ شتێکی کامڵ له‌م دونیا نیه‌ ...

(سوێدی)
 

+ نوشته شده توسط Milad1376 در دوشنبه، ۲۵ خرداد ۱۳۹۴ ساعت ۱۰:۱۲ قبل از ظهر، ۳۵ بازدید ، بدون دیدگاه
هیچ نظری برای این نوشته وجود ندارد، شما اولین نظر را بنویسید ...
 captcha